توك توك لەعێراقدا بوەتە مایەی پشێوی

KNN : Kurdish News Network
03:06 - 27/08/2025
عێراق
+
-

 پسپۆڕێكی ئەمنیی عیراقی دەڵێت ؛بڵاوبنەوەی ماتۆڕسكیلی توك توك بەو شێوە زۆری كە هەیە،ئاماژە بۆ بێدەسەڵاتی دامەزراوەكان دەكات لەسەپاندنی یاسا و دروستكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆتاوانكاری.

هەواڵ: KNNC

حسێن عەزاوی لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی عەرەبی جدیدی راگەیاند: بڵاوبونەوەی دیاردەی توك توك لەعیراق پەیوەندی بەرێژەی بەرزی بێكاری  و پاشەكشەی خوێندنی پیشەیی و نەبونی پلانی پەرەپێدانی گەنجانەوە هەیەو، ئەوەش وای لەزۆرێكیان كردوە بەدوای سەرچاوەیەك بۆ دابینكردنی بژێویاندا بگەڕێن .

 

 

 بەتێپەڕبونی كاتیش بونی ئەو ژمارە زۆرەی توك توك كێشەی ئەمنی و كۆمەڵایەتی دروستكردوە و لەلایەن دامەزراوە حكومەییەكانەوە كۆنترۆڵ ناكرێت.

 

لەپاش 2003 ەوە توك توك هێنراوەتە عیراق وەك ئامرازێك بۆ گواستەوە كە لەمرۆدا ژمارەیان لەسەرو یەك ملیۆنەوەیەو سەرچاوەی بەرهەمهێنانیشیان هەردو كۆمپانیای (باجاج) و(TBS ) ی هیندییە.

152 جار خوێندراوەتەوە