شرۆڤەكارێكی سیاسیی عێراقی پێیوایە پڕنەكردنەوەی پۆستی باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق
لەلایەن واشنتۆنەوە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات دەبێت.
هەواڵ: KNNC
حەسەن ئەلئەسعەد لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پڕنەكردنەوەی ئەو
پۆستەو هێشتنەوەی بەبەتاڵی ئاماژەیە بۆ پاشەكشەی گرنگیدانی واشنتۆن بەم وڵاتە و ئەوەش كاریگەری لەسەر توانای بڕیارە بەپەلەو
كاراكان هەیە .
ئەلئەسعەد پێیوایە بوونی هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا لەعیراق لەبری باڵیۆز
كە پێگەو دەسەڵاتی دیپلۆماسی باڵای هەیە گەواهی ئەوەدەدا چیتر عیراق گرنگیەكی ئەو
تۆی لەكارنامەو ئەجندەی ئەمریكادا نەماوە و ئەوەش لێكەوتەی بۆ سەر ئیدارەدانی دۆسێ
هاوبەشەكان و متمانەی شەقام و پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو واشنتۆن دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا رایگەیاند؛ كە ستیڤن فاگن هەڵسوڕێنەری
كارەكانی باڵیۆزخانەكەیان بەهۆی تەواو بوونی وادەی كارەكانی عیراق بەجێدەھێڵت و
هەفتەی داهاتوو جۆش هاریس بەهەڵوسوڕێنەری نوێ دادەنرێت و جێگەی فاگن دەگرێتەوە.
781 جار خوێندراوەتەوە