یەكێتی ئەوروپا : پێویستە گروپە چەكدارەكانی عێراق ببنە بەشێك لەڕابردو

KNN : Kurdish News Network
02:34 - 27/08/2025
عێراق
+
-

سەرۆكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لەعێراق دەڵێت؛ سەقامگیری عێراق پەیوەستە بەكۆتایی هاتنی گروپە چەكدارەكان.

 

هەواڵ: KNNC

تۆماس سایلەر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختیكردەوە " كە یەكێتییەكەیان خوازیارە لەدوای هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق پرسێكی ستراتیژی لەبارەی پەیكەری دامەزراوە ئەمنیەكانی ئەم وڵاتە بەرباسبخات.

 

بەوتەی بەرپرسەكەی یەكێتی ئەوروپا ، عیراق لەماوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران توانی خۆی دوورە پەرێزبگرێت و ئەو هەڵوێستەش لەبەرژەوەندیدا بوو.

 

وتیشی پێویستە گروپە چەكدارەكانی عیراق ببنە بەشێك لەرابردووی ئەك وڵاتە و چەك تەنیا لەدەست دەوڵەتدا بێت.

 

 لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە سایلەر رایگەیاند؛ یەكێتی ئەوروپا لەئەرێنێ لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەم وڵاتە دەڕوانێت.

80 جار خوێندراوەتەوە