دوای ئەوەی ئەمڕۆ
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێرقدا بەمەرج بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی
شەشی موچەخۆرانی هەرێم درا، بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن بڕیارەکە تەنها بۆ خەرجکردنی
موچەی مانگی شەشەو چارەنوسی موچەی مانگەکانی
داهاتو نادیارە.
هەواڵ: KNNC
سەرچاوەیەک بە کەی
ئێن ئێنی ڕاگەیاند بەغداد بە مەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی
داوە کە خۆی لە ڕادەستکردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتیدا دەبینێتەوە.
هەرچی پەیوەستە
بە موچەی مانگەکانی 7 تا 12 ئەوە بەغداد بەڕاشکاوی داوای لە شاندەکانی هەرێم کردوە
تا دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت و رادەستنەکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی
مانگانە چاوەڕێی خەرجکردنی موچەی ئەو مانگانە نەبن.
ئەوەش لە کاتێکدایە
شاندەکانی هەرێم لە کۆبونەوەکانی دو رۆژی ڕابردو و هەفتەی پێشو، داوایان کردبو بەغداد
رازی بێت بە کەمکردنەوەی ڕادەستکردنی 100 ملیاری مانگانەی داهاتی نانەوتی لەبری
120 ملیار ئەمە جگە لەوەی کۆمپانیاکانی بواری بەرەهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چەندین
پێشنیاریان بە شاندەکانی هەرێمدا ڕەوانەی بەغداد کردبو بەڵام بەغداد پێی ڕازی نەبوە.
ئەمانەیش دەرخەری ئەو ڕاستیانەن تا ئێستا لە نێوان هەرێم و
ناوەند رێکەوتنی کۆنکرێتی بۆ موچەکانی مانگەکانی دیکە نەکراوەو چارەنوسیان
بەنادیاری دەمێنێتەوە.
5388 جار خوێندراوەتەوە