نوێنەری ئەمەریکا دوای دیدارەکەی لەگەڵ جۆزێف عەون،
سەرۆک کۆماری لوبنان بە هۆی دەنگی بەرزی ڕۆژنامەنووسان و پرسیارکردنیان لە
یەککاتدا توڕەبو، هەڕەشەی کشانەوەی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە کرد و قسەی پێوتن ئەو روداوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە
هەواڵ: KNNC
تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا، لە ڕۆژنامەنووسانی لوبنانی توڕەبو کە بەشدارییان لە
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا کرد و پێیانی وتن: "بێدەنگ بن، دەمەوێت شتێکتان پێ بڵێم،
کاتێک ژاوەژاو دروست دەکەن و وەک ئاژەڵ هەڵسوکەوت دەکەن"
وتیشی: "وەک ئاژەڵ ڕەفتار مەکەن" و ئامۆژگاری
ڕۆژنامەنووسانی کرد کە بە "شارستانیەت و میهرەبانی و لێبوردەیی" ڕەفتار
بکەن.
وتەکانی نوێنەرەکەی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری بەدوای
خۆێدا هێناوەوسەرۆکایەتی
لوبنان نیگەرانی خۆی لە وتەکانی دەربڕی و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن" نیگەرانین
لە قسەی میوانێکمان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان، جەختیشدەکەینەوە لەسەر پاراستنی
کەرامەتی مرۆڤ و پێزانینیشیمان هەیە بۆ هەموو ڕۆژنامەنوسان ".
359 جار خوێندراوەتەوە