ئێران هەڕەشە لەهەرێم و پارتەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:40 - 26/08/2025
کوردستان
+
-

میدیایەكی ئێرانی ئاشكرایكرد ، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەمیانەی سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ عێراق چەند پرسێكی تاوتوێكردوە كە یەكێكیان پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوە هەبوە.

 

هەواڵ: KNNC  

هەفتەنامەی “سوبح سادق“ نزیك بەنوسینگەی نوێنەری عەلی خامەنەئی لەنێو سوپای پاسداران لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە؛ لەسەردانەكەی لایجانی بۆ عیراق  چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە تاوتوێكران  ؛ كە خۆیان لەچەند خاڵێكدا دەبیننەوە لەوانە ؛ ئاگاداركردنەوەی بەغداد لەبەكارهێنانی بواری ئاسمانیی وڵاتەكەی لەدژی ئیران بەتایبەتیش لەماوەكانی رابردودا كە لەلایەن ئیسرائیلەوە زنجیرەیەك هێرشكرایە سەر ئێران .

 

 

خاڵێكی تر كە گفتوگۆی لەسەر كراوە چالاكی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەهەرێم بەتایبەتیش كە لەماوەكانی رابردوودا زنجیرەیەك هێرشیان كردوەتە سەر ئێران ،ئەمە جگە لەبەقاچاخبردنی چەك و بۆسەنانەوە لەدژی پاسەوانانی سنور" بۆیە لاریجانی داوای لەبەغدا كردوە كۆنترۆڵی هەرێم بكات و هۆشیاریشدراوە لەوەی كە ئێران راستەوخۆ بنكەو بارەگاكانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەئامانج دەگرێت ئەگەر جموجۆڵ و چالاكییەكانیان بەردەوام بێت.

 

 

هەر لەو كۆبونەوانەدا باس لە مەترسی هێرشی دەرەوە بۆ سەر عیراق و سەرانی گروپە چەكدارەكانی سەر بەئێران كراوە بەتایبەتیش لەلایەن ئیسرائیلەوە ؛ئەمە جگە لەئەگەری دامەزراندنی هەرێمی سوننی لەعیراق كە ئەوەش هەنگاوێكە بەرەو دابەشبوونی دەوڵەتانی ناوچەكە.

جەختیش كراوەتەوە كە هەوڵی لاوازكردنی سیستمی سیاسی عیراق هاوشێوەی لەباربردنی سیستمی سیاسی سوریا لەئارادایە.

2821 جار خوێندراوەتەوە