عێراق هەناردەکردنی نەوتی زیادکرد

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 27/08/2025
کوردستان
+
-

 ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دوای دابەزینی نرخەکەی لە رۆژی پیشودا بەهەمان نرخ مامەڵەی پێوە کراوە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 67 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ هاوکات  بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو عێراق هەناردەکردنی نەوتی زیادکرد وە

هەواڵ: KNNC


رۆژی سێشەممە 26ی ئابی 2025 نرخی هەردوو جۆری نەوتی برێنت و تەکساس بە رێژەی 2% دابەزینیان بەخۆوە بینی و ئەمرۆش بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوە کراوە


 دابەزینی نرخی نەوت دوای سزا نوێیەکانی ئەمریکا دایت بۆ سەر هیندستان کە بە رێژەی ٪٢٥ باجێکی نویی خستۆتە سەر ئەو  وڵاتەو کپی گشتی باجەکانی نزیکە لە ٪٥٠ کە ئەمە بەرزترین باجەکانە کە تا ئێستا واشنتۆن سەپاندبێتی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، زیادکردنی باجەکە بەهۆی کڕینی نەوتی ڕووسیا لەلایەن هیندستانەوە بووە.

هاوکات عێراق هەناردەکردنی نەوتی زیادکرد بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو،  بەپێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە مانگی تەمموزدا بە ڕێژەی 6% لە چاو مانگی ڕابردوودا زیادکردووە و گەیشتووەتە 104.75 ملیۆن بەرمیل، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی نزیکەی 10% دابەزیوە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠٢٥دا هەناردەی نەوتی عێراق بگاتە ٨٤.٢ ملیار دۆلار، کە لە ساڵی ڕابردوودا ٩٩.٢ ملیار دۆلار بوو، لە ساڵی ٢٠٢٦دا بۆ ٧٩.٢ ملیار دۆلار دابەزێت کە ئەوەش راستەو خۆ پەیوەندیدارە بە بودجەو داهاتی گشتی عێراقەوە کە راستەوخۆ ئابوریەکەی پشتی بە نەوت بەستوە.



154 جار خوێندراوەتەوە