لیژنەی كشتوكال
و ئاوی سەر بەپەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد؛ دوای چەند مانگ لەلێكۆڵینەوە دەركەوتووە
هۆكاری لەناوچونی ماسی لەنێو رووبارو ئاوەكانی ئەم وڵاتەدا حەشدی شەعبی
لەپشتەوەیە.
هەواڵ: KNNC
سائر جبوری
پەرلەمانتارو ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند؛ دوای ئەو بەدواداچوون و لێكۆڵینەوانەی
لەگەڵ لایەنی ڤێتێرنەری و ژینگە و ئاسایش ئەنجامدراون
ساغبوەتەوە ؛ كە حەشدی شەعبی و ئێران لەپشت لەناوبردنی سامانی ماسی ئەم وڵاتەن و ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئامانج لەو كارە بۆ ئەوەیە پشت بەهاوردەكردنی ماسی ئێرانی ببەسترێت لەبری ماسی خۆماڵی.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە سامانی ماسی كە یەكێكە
لەپایەكانی پشتیوانیكردنی ئابوری عیراق و
سەرچاوەی بژێوی هەزاران خێزان بەڵام جێی داخە كە چەند مانگێكە ئەو سامانە
نیشتمانییە دوچاری لەناوبردون بوەتەوە.
474 جار خوێندراوەتەوە