ئەردۆغان: توركیا زامنی ئاسایش و ئارامی كوردە لەسوریا

KNN : Kurdish News Network
06:42 - 26/08/2025
کوردستان
+
-

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەڵێت ئەگەر شمشێر لەكێلان دەرچوو ئیتر جێگەی پێنوس و وشە نامێنێتەوە.

 

هەواڵ: KNNC

سەرۆكی توركیا لە سەردانێكیدا بۆ پارێزگای موش لەباكوری كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبونی 954 ساڵ بەسەر شەڕی مەلازگریت كە لەنێوان بێزەنتینی و سەلجوقییەكان رویدابوو ، وتارێكی پێشكەش كردو تیایدا رایگەیاند: توركیا زامنی ئاسایش و ئارامی كوردە لەسوریا.

 

بەوتەی ئەردۆغان كوردو تورك و عەرەب شان بەشانی یەكتر لەجوگرافیایەكدا دەژین و ئەوانەشی پەنا بۆ ئەنقەرەو دیمەشق دەبەن براوە دەبن و ئەوانەشی پەنا بۆ ئاغای بیانی دەبات زوو بێت یان درەنگ بەرەو دۆڕاندن دەچن.

 

وەك ئەردۆغان رایگەیاند؛ توركیا پەناگەیەكی ئارامە بۆ ئەو برایانەی لەپشت سنورەكانەوە رووی لێدەكەن  و جەختیشیكردەوە ؛كە ئەنقەرە لەماوەكانی رابردودا هەنگاوی باشی ناوە لەپرۆسەی سیاسی و تێكدانی دیواری دووبەرەكی .

141 جار خوێندراوەتەوە