نرخى نەوت لە
جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و
تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینیان تۆمار کردوە و لە خوار 70 دۆلارەوە
مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی ،
بەراورد بە رۆژی ڕابردو نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد و
هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە68 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی
بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە و بە 64 دۆلار و 47 سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت .
50 جار خوێندراوەتەوە