دوای راگرتنی كارەكانی بۆماوەی مانگێك، كۆمپانیای DNOی نەرویژی
دەستبەكاركردنەوەی خۆی لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.
هەواڵ: KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە؛ لەمڕۆوە ئەو
كۆمپانیا نەرویژییە لەهەردو كێڵگەی نەوتی تاوکێ و فیشخابور دەستی بەبەرهەمهێمنانی
نەوت كردوەتەوە.
كۆمپانیاكە لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە، لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە هەرێمی كوردستان 56 هەزار و 100 بەرمیل بووە.
مانگی رابردو بەرپرسانی كۆمپانیاكە بەرۆیتەرزیان
راگەیاندبوو؛ كە راگرتنی كارەكانیان بەهۆی هێرشی بەردەوامی فرۆكە درۆنیەكانەوە بوە
لەناوچەكەدا و بەوهۆیەشەوە لەكێڵگەی فیشخابور زیان بەئامێرەكانیان گەیشتوە و وەك لەراپۆرتەكەشدا هاتووە؛ بەرهەمهێنانی نەوت لەم كێلگانە بە ڕێژەی 75٪ کەم بووەتەوە بەڵام ئێستا كۆمپانیاكە كۆی بەرهەمهێنانی لەسەر بنەمایەكی ئەزموونی زیاد كردووە بۆ (55) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
77 جار خوێندراوەتەوە