ئاشكرابوو چۆن دراوی ساختە دەگاتە ئەوروپا

KNN : Kurdish News Network
03:38 - 21/08/2025
ئابوری
+
-

لەهەڵمەتێكی نێو دەوڵەتی و بەپشتیوانی پۆلیسی ئەوروپی (یۆرۆپۆل) توانرا تۆڕێكی گەورەی دابەشكردنی دراوی ساختە لەرێگەی خزمەتگوزاری پۆستەوە لەبەریەكهەڵبوەشێنرێتەوە.

 

هەواڵ: KNNC

بەپێی هەواڵێكی سایتی یۆرۆنیوز لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر بڕی نزیكەی یەك ملیۆن دراوی ساختەی جۆری یۆرۆو دۆلارو جونەیهی ئیستەرلینی گیراوە ، كەبەهاكەی بە 66 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە سەركەوتنی هەڵمەتەكە لەئەنجامی هاریكاری حكومەتانی 18 وڵات بوە كە یارمەتیدەر بوون بۆ لێكۆڵەران تاوەكو لە لەشێوازی تاوان و چۆنیەتی گواستنەوەی دراوەكان تێبگەن.

 

ئەوەشڕاگەیەنراوە كە لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر 239 نامەدا گیراون كە سەرجەمیان دراوی ساختەی تێدابووە ، ئەمە جگە لە زیاتر لە 990 دراوی كاغەزی و كانزایی و نزیكەی 280 یۆرۆو 679 هەزار دۆلای ئەمریكی و 12 هەزار جزنەیهی ئیستەرلینی.

628 جار خوێندراوەتەوە