وەزیری كاری لوبنانی ئاشكرایكرد؛ كە عێراق ڕەزامەندی
پیشانداوە بەڕاكێشانی بۆری نەوت بەرەو پاڵاوگەكانی تەرابلس لەوڵاتەكەیان.
هەواڵ:KNNC
موحەمەد حەیدەر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی
لەئەنجامی سەردانەكەی بۆ عیراق و كۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران
كردو رایگەیاند: لیژنەیەكی سێقۆڵی لەعیراق ولوبنان و سوریا پێكدەهێنرێت بۆ
راكێشانی بۆری نەوت بەرەو تەرابلس.
راشیگەیاند؛ پرسی هاوردەکردنی
نەوت لە عێراقەوە بۆ لوبنان تاوتوێ كراوە بە ئامانجی پەلەكردن لەراكێشانی بۆری نەوت بۆ پاڵاوگەی تەرابلوس، كە ئەوەش یارمەتیدەر
دەبێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری بەرچاو بۆ کرێکاران و وەبەرهێنەرانی لوبنانی.
وتیشی لایەنی عیراقی رەزامەندی پیشانداوە
كارئاسانی بۆ خاوەن كارە لوبنانییەكان لەعیراق بكرێت و بەهەمان شێوە لوبنانیش
كارئاسانی بۆ عیراقییە خاوەن كارەكان لەو وڵاتە بكات.
99 جار خوێندراوەتەوە