دواین زانیاری لەسەر موچەی فەرمانبەران و ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد

KNN : Kurdish News Network
12:45 - 25/08/2025
کوردستان
+
-

موچە خۆران وفەرمانبەران ماوەی 88 رۆژە موچەیان وەرنەگرتوە و وەفدەکەی هەرێمیش بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ماوەی دو ڕۆژە لە بەغدان ، ئەندامێکی وەفدەکەش بە پەیامنێری کەی ئێن ئێنی راگەیاند، تا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە بەغدا ڕەزامەند نیە لە ناردنی موجەی مانگی شەش

 

هەواڵ؛ KNNC

 

ئەندامێکی وەفدەکە بە پەیامنێری کەی ئێن ئێنی راگەیاند، عێراق موچەی مانگی شەش ومانگەکانی دیکەی موچە خۆرانی هەرێم خەرجناکات تاوەکو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکات    

 

بەپێێ زانیارییەکانی بڕیار نامیق، پەیامنێری کەی ئێن ئێن کە یەکێک لە ئەندامانی وەفدەکە پێی راگەیاندوە، تەنها خاڵی جێگیری نێوان هەرێم وبەغدا کە دەبێت جێبەجێبکرێت ئەویش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

 

هاوکات،  وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان لەگەڵ بەغدا ڕەشنوسێکیان ئامادەکردوە بۆ وەزیری دارایی وپلاندانان بۆ ئەوەی سبەینێ ببرێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران عێراق و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت

دەربارەی خاڵە ناکۆکەکانی هەرێم بەغدا، ئاماژەی بەوەکردوە، بەغدا داوای دیاریکردنی بڕی داهاتی دوای 120 ملیار دینارەکە دەکات بەڵام جۆری داهاتەکە ناکۆکی لەسەرە ، ئەندامی وەفدەکە دەشڵێت، بەغدا داوای هەندێ داهات دەکات کە پەیوەندنی بە ئەوانەوە نیە وەک ئەو جۆری باجانەی کە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت .

 

دەربارەی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران ئەمەش خاڵێکی دیکەی ناکۆکی نێوانیانە، بەغدا کۆتای مانگی 10 وەک کۆتا وادە دیاریکردوە بەڵام هەرێم داوای درێژکردنەوەی ئەو وادەیە دەکات تا ساڵی نوێ  

 

لەلایەکی دیکەوە هەر بەپێی زانیارییەکان ، لەساڵی تازەوە کۆمپانیایەکی نەوتی تازەی سەربەخۆ دروست دەبێت لە نێوان هەرێم وبەغدا بۆ خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی نەوت وگواستنەوەو بەبازاڕکردنی ئەمەش بوەتە خاڵێکی دیکەی ناکۆکی نێوان هەرێم وبەغدا .


سلێمانی - بڕیار نامیق

156 جار خوێندراوەتەوە