سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر
روداوی شەرەکەی هۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی هاتە دەنگ و وتی پێویستە "سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت"
وتیشی: کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە چۆن کێشەی مووچە چارەسەر
بکات.
هەواڵ:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: "وەکو ئاگادارن، هەرێمی کوردستان و بەغدا
لە گفتوگۆی چڕدان بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئێمە
نزیکین، هیوادارین نزیک بین و بگەینە چارەسەر، ئەولەویەتی حکومەت ئەوەیە چۆن کێشەی
مووچە چارەسەر بکات".
وتیشی: ئەگەر پێویستبکا دەچینە بەغداد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان لەبارەی شەڕو
ئاڵۆزیەکانی رۆژانی رابردوی سلێمانیەوە وتی "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە هەموو شتەکان
بەشێوەی یاسایی بەڕێوەبچێت، دەبێ سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و هەرچی
رووبدات، یاسا سەروەر بێت".
لەبارەی هەناردەکرنەوەی نەوتیش نێچیرڤان بارزانی وتی: "هەموو
هەوڵی ئێمە ئەوەیە بەزووترین کات ببینین نەوت لە بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە
بکرێت".
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیش گوتی، "هیچ وادەیەک دیارنییە، بەڵام
گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە.
399 جار خوێندراوەتەوە