بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی بتڵی
ماڵان دەستگیرکردوە کە زیاتر لە شەش ساڵە سەرقاڵی فریودانی هاوڵاتیانە
هەواڵ: KNNC
پۆلیسی سۆران ئاشکرای کرد، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ب. ع.
م) دەستگیر کردووە، کە بۆ ماوەی شەش ساڵ وەک شۆفێری بریکارێکی دابەشکردنی غازی ماڵان
کاری کردووە.
دەشڵین: لەو ماوەیەدا زیاتر لە (١٣٠) بتڵی غازی ماڵانی
دزیوە.
رونیشیدەکەنەوە، ئەو
تۆمەتبارە دوای ئەوەی پارە و بتڵی غازی لە هاووڵاتییان وەرگرتووە و پێی گوتوون کە
دواتر بەپڕکراوەیی بۆیان دەباتەوە. بەڵام پارە و بتڵە غازەکانی بردووە و خەڵکەکەی
دەستخەڕۆ کردووە.
رایشیدەگەیەنن: ئێستا تۆمەتبارەکە
بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.
119 جار خوێندراوەتەوە