ناوەندی
راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرایکرد، گروپە
چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا یەکێک لە بنکە سەربازییەکانیان لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی
دێرەزۆر کردوەتە ئامانج.
هەواڵ: KNNC
هەسەدە راگەیەندراوێکی
لەسەر هێرشەکە بڵوکردۆتەوەو دەڵێت: هێزەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق لە شارەدێی
جەنینە لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزۆر، بە درۆن و چەکی بی کەی سی،
هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانیان.
هەر بەگوێرەى
راگەیەندراوەکە، هێزەکانی هەسەدە دەڵێت، دڵنیاین بریندار لە ریزی هێزە
هێرشبەرەکەدا هەیە و دەشڵێت، پێنج ئەندامیان بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون.
لەڕاگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتوە ئەو هێرشانە
"هەوڵێکی نائومێدکەرانەن بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و ناسەقامگیری ناوچەکە، دەشلێن
جموجۆڵی ئەو گروپانە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش".
هەسەدە
بەرپرسیارێتیی هێرشی ئەو گرووپە چەکدارانە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی دیمەشق و داوایان
لێدەکات، جڵەوەی ئەندامانی ئەو گرووپانە بکات و دەستبەجێ ئەو دەستدرێژییانە
رابگرێت.
زیاد بونی
هیڕشی گروپە چەکدارەکان دوای ئەوە دەێت هەفتەی رابردو هێزەکانی سوریای دیموکرات و بە
سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا ئۆپڕاسیۆنێکی گەورەیان ئەنجامداو لە راگەیەندراوێکی ئاشکرایان
کرد گەورە سەرکردەیەکی داعشیان کردۆتە ئامانج.
426 جار خوێندراوەتەوە