وەزیری بەرگری ئێران: لەوڵاتانی دۆست ژێرخانی پیشەسازیی موشەكیمان هەیە

KNN : Kurdish News Network
01:37 - 24/08/2025
جیهان
+
-

وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت وڵاتەكەیان خاوەنی عەمباری موشەكییەو لەهێرشەكانیشیان بۆ سەر ئیسرائیل زیانی گەورەیان پێگەیاندوە.

 

هەواڵ: KNNC

عەزیز نەسیر زادە لە دیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: وڵاتەكەیان سەركەوتو بووە لەدامەزراندنی ژێرخانی پیشەسازیی موشەكی لەنێو وڵاتانی دۆستی ئێراندا و لەهێرشە موشەكیەكانیشیان بۆ سەر ئیسرائیل زیانی گەورەیان بەو وڵاتە گەیاندوە.

 

بەوتەی وەزیری بەرگری ئێران ؛ تاران خاوەنی عەمباری گەورەی موشەكییە كە تاوەكو ئێستا ئاشكرایان نەكردوە و بەم نزیكانەش كارگەكانی بەرهەمهێنانی موشەكەكانیان رادەگەیەنن.

 

وەك نەسیر زادە دەڵێت؛ لە90% كەلوپەلی سەربازی و تەقەمەنیەكانیان لەناوخۆی ئێراندا بەرهەم هاتوون بەتایبەتیش موشەكەكانیان و ئاشكراشیكرد كە موشەكی نوێی جۆری خورەمشەهەر 5 و قاسم بەسیریان بەرهەمهێناوە.

164 جار خوێندراوەتەوە