میدیا ئەمریکیەکان
بڵاویان کردۆتەوە ئەمەریکا دەیەوێت سودانی دوربخاتەوە و
پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە
هەواڵ: KNNC
پێگەی (ڕیەڵ کلێر وۆڵرد)ی ئەمەریکی راپۆرتێکی
لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق نوسیوە و باس لە هەنگاوەکانی ترەمپ دەکات
بۆ دورخستنەوەی سودانی لە دەسەڵات و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و
ئیسرائیل
بە پێی راپۆرتی ئەو پێگە ئەمریکیە ئەمریکا لە
رێگەی ئەم هەنگاوانەوە دەیەوێت بگا بە ئامانجەکەی کە پوختەکەی بەمشێوەیەیە
لە 31ی تەمموزی 2025 کۆشکی سپی باجی گومرگری
لەسەر عێراق بۆ 35٪ بەرزکردەوە کە پێشتر لە30٪ی بو، ئەوەش پەیامی ترەمپ بو بۆ
سودانی
هەروەها ئەمەریکا بە بەهای 2.2 ملیار دۆلار
کاڵای هەناردەی عێراق کردوە، بەڵام ئەمەریکا بەبەهای 532 ملیۆن دۆلار کاڵای لە
عێراقەوە هاوردە کردوە
رونیشیکردۆتەوە فشارەکانی ئەمەریکا بۆسەر عێراق سیاسین وەک
لەوەی ئابوری بن، چونکە واشنتۆن دەیەوێت عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل
ئاسایی بکاتەوە و بچێتە نێو رێککەوتنی ئیبراهیمی
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجێکی دیکەی
ئەمەریکا کەمکردنەوەی هەژمورنی چین و ئێران لەرێگەی بەئامانجگرتنی بارەگاکانی حەشد
و کەرتی نەوت و دارایی.
77 جار خوێندراوەتەوە