ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕێکی
دیکەی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەڕێوەدەچێت، بەپێی زانیاری و وتەی ئەندامانی شاندەکە، گفتوگۆکانی ئەمڕۆ تەواو کاری دانیشتنەکانی
رۆژانی چوار شەممە و پێنجشەممەی ڕابردوە.
هەواڵ: KNNC
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن وابڕیارە پێش کۆبونەوەی باڵای نێوان هەرێم و
ناوەند، لیژنە هونەریەکانی
وەزارەت دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و
هەرێم کۆنوس و پیشنیازەکانیان بهێننەوە بەر باس و گفتوگۆوە تا دواتر ببرێتە ناو
کۆبونەوە باڵاکەوە.
داوکاریەکانی بەغداد
خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە:
یەکەم: ئەو کۆمپانیانەی
هەفتەی رابردو داوایان لێکراوە دەستبکەن بە بەرهەمهێنانەوەی نەوت
دوەم: داهاتی ناوخۆ
مانگەکانی ٧ بۆ ١٢ هەرێم ئامادەیە چەند رادەستبکا
سێیەم: کەی هەناردەی
نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە.
ئەوانە داواکاری فەرمی
و سەرەکی بەغدادیە و هەفتەی رابردو بە شاندەکەی هەرێمیان راگەیاندوە وەڵامی ئەو
داوکاریانە بهێننەوە، ئەگەر ئەم سێ خاڵە جێبەجێنەکرێت نەک موچەکانی مانگەکانی 7 تا 12 بەڵکو موچەی مانگی شەشیش خەرج ناکرێت.
سەرباری ئەو سێ خاڵە بنەڕەتییە، پێشنیار لەلایەن هەردو
لاوە هەیە کە حکومەتی هەرێم دەیەوێت داهاتی ناوخۆ لە 120 ملیار دینارەوە بۆ 100 ملیار کەمبکاتەوە، بەغدایش لە 150ملیارەوە دایبەزاندوە بۆ 120 ملیار دینار و ئامادەنیە لەوە کەمتر وەربگرێت.
سەبارەت بە هەناردەکردنی
نەوت، شاندەکەی هەرێم داواکاری و پێشنیاری سێ کۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی نەوتی
هەرێمی هێناوە تا بیگەیەنێتە بەغددا و پێی رازیببن.
بڕارە شاندو وەفدەکەی
هەرێم لەم دو رۆژەدا درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن و دواتر پاش رێکەوتنیان ڕەشنوسی
نێوانیان ببرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئەوکات بڕیار لەخەرجکردن و نەکردنی
موچەی هەرێم دەدرێت لە رۆژی سێشەممەدا.
بڕیار نامیق - سلێمانی
1265 جار خوێندراوەتەوە