شاندێکی ئەمریکی سەردانی عێراق دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 24/08/2025
کوردستان
+
-

 بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ئەمنی و ئابوری وەفدێکی باڵای ئەمریکا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن

 

هەواڵ: KNNC

وەفدێکی باڵای ئەمەریکا بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی کۆمەڵێک پرس بکەن.

 

 

میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردۆتەوە شاندەکە باس لە کشانەوەی ئەمریکا لە بنکە سەرەکییەکانی لە عێراق و کاردانەوەکانی دەکەن، ئەمە جگە لە پرسەکانی ئابووری و وزە.

 

 

هەر بە پێی بڵاوکراوەی میدیا عێراقیەکان بڕیارە شاندەکەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات، بەگوێرەی ئەو سەرچاوە میدیانە شاندەکەی ئەمریکا بۆ چەند پرسێک دەچنە هەرێم و سەرەکیترینیان بۆ تاوتوێکردنی  کاردانەوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانیە.

866 جار خوێندراوەتەوە