بەڕێوەبەرایەتی
خۆسەری باکور وڕۆژهەلاتی سوریا ڕەتیکردەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
سوریادا بکات، دەڵێت، پڕۆسەیەکی نادیموکراتییە و پابەندی ئەنجامەکانی نابین.
هەواڵ؛ KNNC
بەڕێوەبەرایەتیی
خۆسەری باکور وڕۆژهەڵاتی سوریا(مەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
سوریادا ناکەن وپڕۆسەیەکی نادیموکراتییە ودرێژەپێدەری سیاسەتی پەراویزخستنە کە
ڕژێمی بەعس پەیڕەوی دەکرد
لە
ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە، هەنگاوەکانی دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد، لەکۆنفرانسی دیالۆگی
نیشتمانییەوە تا پێکهێنانی حکومەتی کاتیو ڕاگەیاندنی دەستورو ئێستاش پرۆسەی هەڵبژاردن،
هەمویان پێچەوانەی ئامانجەکانی شۆڕش بون کە داوای دادپەروەریی، دیموکراسیو یەکسانیی
دەکرد
هەروەها جەختدەکاتەوە،
پابەندی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە نابن و داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دانی
پێدانەنێت
بەرێوەبەرایەتیی
خۆسەرئاماژە بەوەشدەکەن، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمکاتەدا، نزیکەی
نیوەی خەڵکی سوریا لەپرۆسەکە دوردەخاتەوە، بەتایبەتی ئەو زیاتر لەپێنج ملیۆن هاوڵاتییەی
کە لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین.
لەکۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی
خۆسەر داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات دان بەو هەڵبژاردنانەدا
نەنێن، چونکە بەپێچەوانەی بڕیاری 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەزانێت
46 جار خوێندراوەتەوە