وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و چارەنوسی موچەی مانگی شەش یەکلا دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:23 - 23/08/2025
کوردستان
+
-

وەفدی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وخەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچە خۆرانی هەرێم    

 

هەواڵ؛ KNNC

 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن، ئەمڕۆ وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکەنەوە بۆ تەواوکردنی درێژەی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کەواچاوەڕوان دەکرێت وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتیەکان لە وەفدەکەی هەرێمدا بن وابڕیارە کۆبونەوەکە سبەینێ دەست پێبکات و ماوەی دو ڕۆژ بخایەنێت .

 

هەر بە پێی زانیارییەکان، یەکێک لەو پرسانەی کە وابڕیارە باس بکرێت هەنگاوی بەپەلەی حکومەتی هەرێمە بۆ ڕازیکردنی ئەو سێ کۆمپانیایەی کە تا ئێستا ڕەزامەند نین بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تاوەکو زەمانەتی خەرجکردنی کرێی گواستنەوەیان بۆ دەکرێت .  

 

هاوکات، یەکێکی دیکە لە پرسەکان تاوتوێکردنی بەبانکیکردنی فەرمانبەرانی هەرێمە کە عێراق تا کۆتایی مانگی دەی ئەمساڵ دیاریکردوە بەڵام هەرێم دەیەوێت وادەکە درێژ بکرێتەوە، دیاریکردنی داهاتی ناوخۆش پرسێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.

 

بەپێێ زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئین ئێن، دەربارەی خەرجکردنی موچەی مانگی شەش وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندوە، دەبێت پابەندییەکان جێبەجێبکرێت وهەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە ئەوا موچە خەرج دەکرێت  

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشکردوە،گەر کۆبونەوەی ئەم دو رۆژە بەباشی بەرێوەبچێت ئەوا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی شەش خەرجدەکرێت دواتر ڕێکەوتنێک دەکرێت تا ساڵی نوێ .

114 جار خوێندراوەتەوە