وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند؛ لەلایەن سوپای وڵاتەكەیانەوە كۆنترۆڵی
سێ شارۆچكەی تری ئۆكرانیا كراون و لە هێڵی بەرگری سوپای دوژمن نزیك بونەتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا سوپاكەیان دەستی بەسەر
شارۆچكەكانی كاتيرينيڤكا وڤولوديميريڤكا وروسين ياریان لەهەرێمی دۆنیتسك گرتوە
كەلەئەیلولی 2022 ەوە ئەو هەرێمە كەوتوەتە دەست مۆسكۆ و لەئێستاشدا لە 20% خاكی
ئۆكرانیا لەلایەن روسیاوە كۆنترۆڵكراوە.
پێشڕەوی سوپای روسیا لەكاتێكدایە هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی
ئەمریكا بەردەوامە بۆ راگرتنی جەنگ و كاریش دەكرێت بۆ دیداری نێوان ڤڵادیمیر پۆتنی
سەرۆكی روسیاو ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ، بەڵام وەك سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
ڕایگەیاندووە؛
هیچ بەڵێنێک نییە بۆ ئەوەی
لەم نزیکانە دیداری نێوان هەردو سەرۆكی وڵاتەكەیان و ئۆكرانیا ئەنجام بدرێت
و جەختی لەوەشكردوەتەوە، ئەگەر کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرەش بەرێوەبچێت دەبێت بە وریاییەوە
ئامادەکاریی بۆ بکرێت.
70 جار خوێندراوەتەوە