بە سەرپەرشتی ئەمەریکا، سوریا و ئیسرائیل نزیکن لە ڕێککەوتنی ئەمنیی

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 22/08/2025
جیهان
+
-



رۆژنامەیی ئیندیپێندنتی عەرەبی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندوە، لە ڕێکەوتی 25 ئەیلول، سوریا و ئیسرائیل  بە چاودێری ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژودەکەن، ڕێککەوتنەکە گشتگیر نییە، بەڵکو تەنها لایەنی ئەمنیی دەگرێتەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردو وڵاتەکەیە.

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە ڕێککەوتنەکە ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەحمەد ئەلشەراع سەرۆکی سوریا لە ڕۆژی 24ی ئەیلوول لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتار دەدات واژۆ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت تیایدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی بکات.


بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە سوریا و ئیسرائیل لەسەر75٪ خاڵەکان ڕێککەوتون و دانوستانە ئەمنییەکان لە باکۆ و پاریس بەردەوامن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێکەوتنی تەواوەتی، ئاماژەیان بەوەشکردوە، ڕێککەوتنەکە ڕۆژێک دوای ئەوەی بڕیار وایە  ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا لە ڕۆژی 24ی ئەیلول  وتارێک پێشکەش بکات لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک  واژۆ دەکرێت.



لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی"سانا"ـی سوریا بڵاویکردبوەوە، وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەسعەد شەیبانی،  لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیلی کۆبوەتەوە.



ئاژانسەکە ئەوەشی خستبوەڕو، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر " دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی سوریا، کەمکردنەوەی توندوتیژی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک کە ببێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکەدا".



 هەروەها باس لە کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی جیابونەوەی هێزەکان لە ساڵی 1974 کراوە، کە ناوچەیەکی پارێزراوی لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرزاییەکانی جۆلان دامەزراند.



ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر، ئەحمەد شەرع، لە وتارێکدا ڕایگەیاندبو، "شەڕی یەکخستنەوەی وڵات نابێت بە خوێنڕشتن و هێزی سەربازی بێت" و هەر جۆرە دابەشبونێکی ڕەتکردەوە و بە خەونی وێناکرد.



هەروەها ئیسرائیلی بە دەستێوەردان لە باشوری سوریا تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند: هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن لە زلهێزێکی ناوچەییەوە هێز وەربگرن، جا ئیسرائیل بێت یان غەیری ئەو، ئەمە زۆر قورسە و جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش مەبەستی لە هێزەکانی سوەیدا بو کە پشتیان بە ئیسرائیل بەستوە.


191 جار خوێندراوەتەوە