وەزیری بەرگری ئیسرائیل چەكدارانی حەماسی
ئاگادار كردەوە، كە ئەگەر چەكەكانیان دانەنێن غەززە وێران دەكەن و دەرگای دۆزەخیان بۆ دەكەنەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ هەینی یسرائیل كاتس لەتویتێكیدا لەتۆڕی
كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی : دەبێت كۆتایی هاتنی جەنگ بەمەرجەكانی ئیسرائیل بێت و
ئەگەر حەماسیش چەك دانەنێت ئەوا غەززە بەتەواوەتی وێران دەكەن و دەرگای دۆزەخ بەڕووی چەكدارانی حەماسدا
دەكرێتەوە.
ئەو پەیامەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای
لێدوانەكەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆكوەزیران هات كە تیایدا رایگەیاند:
فەرمانیكردوە بەدەستپێكردنی گفتوگۆ بۆ ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان كە لەغەززە
دەستبەسەرن.
52 جار خوێندراوەتەوە