وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هاوبەش لەگەڵ
هاوتاکانی لە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا گفتوگۆ لەسەر دانوستانە ئەتۆمییەکان و
گەمارۆکانی سەر وڵاتەكەیان دەكات.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئێران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمرۆ هەینی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی
وڵاتەكەیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هاوبەش لەگەڵ هاوتاکانی لە
فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا و كایا كالاس نوێنەری یەكێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەسەر
دانوستانە ئەتۆمییەکان و گەمارۆکانی سەر
وڵاتەكەیان دەكات.
بەوتەی بەقائی لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا
لایەنی ئێرانی داوا دەكات لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەدا بكرێت كە بەشداربوون
لەهێرشەكانی ئەم دواییانەی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەیان.
185 جار خوێندراوەتەوە