نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا: یەکپارچەیی خاكی سوریا بە خوێنڕشتن نایەتە دی

KNN : Kurdish News Network
07:17 - 21/08/2025
جیهان
+
-

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا  دەڵێت: یەکپارچەیی سوریا بە خوێنڕشتن نایەتە دی، بەڵکو بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن  دەبێت

 

هەواڵ:KNNC

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی سوریا، گێر پێدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان،هەموانی  لە ناسەقامگیریی ئاگربەستی  سوریا  ئاگاداركردەوەو  رایگەیاند؛ پێویستە رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت بەڵام ئاماژەی بەوەشكرد، یەکپارچەیی سوریا بە خوێنڕشتن نایەتە دی، بەڵکو بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن  دەبێت.

 

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بەردەوامیدان بە هەوڵی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)كرد.

 

سەبارەت بە رەوشی سوەیدا پێدەرسن  دوپاتیكردەوە كە بە وردی چاودێری دۆخەكە دەکەن و هیوای خواست ئەوانەی لەپشت رووداوەكانی ئەم دواییانەی سوەیدای دروز نشینەوە بوون بدرێنە دادگا و بونی چەكدارانی بیانیشی لەو وڵاتە بەمەترسییەكی گەورە ناوزەد كرد.

99 جار خوێندراوەتەوە