لە رووداوێکی
تەقەکردن لە شارۆچکەی ئۆریبرۆی سوێد دوو کەس بریندار بوون.
كەناڵی ئێس ڤی
تی سویدی پشت بەستوو بەلێدوانی پۆلیسی وڵاتەكەی بڵاویانكردەوە؛
ڕوداوی تەقەكردنەكە لە نزیك مزگەوتێك بووە لە شارۆچکەی ئۆریبرۆی ئەو وڵاتە كەتیایدا
دوو كەس زامدار بوون ، ئاماژە بەوەشكراوە یەكێك لەبریندارەكان لەكاتی هاتنە
دەرەوەی لەمزگەوتەكە تەقەی لێكراوە.
لەمانگی شوباتی
رابردوشدا بەهۆی تەقەكردن لەهەمان شارۆچكە كە 200كیلۆمەت لە خۆرئاوای ستۆكهۆڵمی
پایتەختەوە دوورە 10 خوێندكارو مامۆستا لەهێرشێكی خوێناویدا بوونە قوربانی.
28 جار خوێندراوەتەوە