سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت؛ كاتی كۆتایی هاتنی ئەو جەنگە هاتوە كە لەساڵی 2022
ەوە لەلایەن ڕوسیاوە لەدژی وڵاتەكەیان بەرپاكراوە.
بەر لەكۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمرۆی نێوان هەردو سەرۆكی ئەمریكاو روسیا ، ڤۆڵۆدیمیر
زیلینسكی لەپەیامێكی كورتیدا جەختیكردوەتەوە ، لەسەر ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئۆكرانیاو
روسیاو دەشڵێت؛ لەوەدا پشت بەولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەبەستن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆبونەوەی باڵای نێوان هەردو سەرۆكی ئەمریكاو روسیا كە
لەولایەتی ئالاسكا بەڕێوەدەچێت گرنگەو رێگە لەبەردەم ئاشتییەكی دادپەروەرانە و
گفتوگۆی سێقۆڵی نێوان ئەو دوو وڵاتەو ئۆكرانیا دەكاتەوە.
وەك زیلینسكی لەپەیامە كورتەكەیدا دەڵێت؛ كیێڤ پشت بە واشنتۆن دەبەستێت
لەپێناو قایلكردنی مۆسكۆ بۆ راگرتنی جەنگ.
35 جار خوێندراوەتەوە