لەشاری ئیستەنبوڵ
دەیان كەس لەنێوبارەگای شارەوانی ئەو شارە دەستگیركران كە بە مەكۆی پارتی گەلی
كۆماری دادەنرێت.
ئەمڕۆ هەینی
لەلایەن پۆلیسی توركیاوە 40 كەس دەستگیركران ، كە لەنێویاندا سەرۆكی شارەزانی
ناوچەی بەگ ئۆغڵی و ژمارەیەك لەراوێژكارە نزیكەكانی تێدایە.
وەك میدیاكانی
توركیا بڵاویانكردوەتەوە ، دەستگیركراوەكان لەچوارچێوەی تۆمەتباركردنیان بەگەندەڵی
قۆڵبەستكراون و ئەو هەڵمەتەش ماوەی چەند مانگێكە لەدژی ئەندامان و لایەنگرانی
جەهەپە بەردەوامە و شرۆڤەكارانیش لەو بڕوایەدان
حكومەتی توركیا لەهەوڵی لاوازكردنی ئەو پارتە سیاسییەدایە كە لەهەڵبژاردنی ناوخۆیی
بەهاری 2024 سەركەوتنی بەرچاویان بەدەستهێنابوو.
41 جار خوێندراوەتەوە