ئۆفیسی کۆمیسیۆنی
باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ له مانگی ئایاره‌وه تاوه‌كو
ئێستا زیاتر لە هەزارو 700 فەڵەستینی له
چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان كوژراون.
ئەمرۆ هەینی ئۆفیسی
کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (OHCHR) لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە؛ له 27ـی ئایاری
ئەمساڵەوە تاوه‌كو ئێستا هه‌زار و 760
هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه
مرۆییه‌كاندا كوژراون.
جەختیشكراوەتەوە كە بەپێی ئاماژه‌كان هاووڵاتیانی
غه‌ززه له لایه‌ن سوپای ئیسرائیلەوە به ئامانج ده‌گیرێن .
28 جار خوێندراوەتەوە