سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت لەو بڕوایەدام سەرۆكی ڕوسیا لەگەڵ ئۆكرانیا دەگاتە رێككەوتن و لەهەمان كاتیشدا هەڕەشەی سەپاندنی سزا لەمۆسكۆ دەكات.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت لەپێناو كۆتایی هاتنی جەنگ لەئۆكرانیاو بەرقەرار بوونی ئاشتی و لەهەمان كاتیشدا مۆسكۆی ئاگادار كردەوە " ئەگەر لەگەڵ كیێڤ نەگەنە رێككەوتن ئەوا سزا لەسەر روسیادا دەسەپێنێت.
راشیگەیاند: لەوبڕوایەدایە ڤڵادیمیر پۆتن سەرۆكی روسیا رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆكرانیا واژۆ بكات و هەركاتێكیش بەرەو پێشچون بێتە ئاراوە ئەوا پەیوەندی بەسەرۆكی ئۆكرانیاو سەرانی ئەوروپاوە دەكات .
لایخۆشیەوە ڤڵادیمیر پۆتن رایگەیاند؛ ئیدارەی ئەمریكا هەوڵی زۆر دەدات لەپێناو كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكرانیا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا یۆری ئۆشاكۆڤ یاریدەدەری سەرۆكی روسیا ئاشكرایكرد ، سبەی هەینی لەولایەتی ئالاسكا پۆتین و ترەمپ دوو قۆڵی كۆدەبنەوە و لەكۆبونەوەكەشدا تەنیا وەرگێڕەكانیان ئامادە دەبن .
96 جار خوێندراوەتەوە