جێگری سەرۆکی هەرێم و شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا پەیوەندییەکان و ڕەوشی گشتییان تاوتوێ کرد

KNN : Kurdish News Network
03:44 - 13/08/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/8/13 بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و بەڕێز ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی پێشوو، کرد.

 

هەوال؛ KNNC

لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە خاتوو گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و هەموو ئامادەییەکی بۆ هاریکارییکردنی لە سەرخستنی ئەرکەکەیدا، نیشان دا. هەروەها بە پێزانینەوە لە کارەکانی ماوەی ڕابردووی بەڕێز بیتنەر دوا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، جەخت لە زیاتر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و فراوانترکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان کرایەوە. هەروەها پرسی دەستبەکاربوونی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە خرانە بەر باس و بیروڕاش سەبارەت بە کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا، بەتایبەتی کێشەی دارایییەکان و دۆخی گشتیی عێراق، ئاڵوگۆڕ کرا.

75 جار خوێندراوەتەوە