شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ شەوی رابردو لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیرکرا ،بەپێی
زانیارییەکانی کەی ئێن ئین 19 دۆسیە لەسەر ناوبراو کراوەتەوە، بەپێی بڕیاری دادگا
وابڕیارە 21 ی ئەم مانگە دادگایی بکرێت
هەواڵ؛ KNNC
دوای ئەوەی شەوی
رابردو شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکرا ، ئەمڕۆ لەبەردەم دادگا ئامادەبو، پەڵپ (اعتراض )ی لە بریاری دادگا دا بە بەندکردنی
بۆ ماوەی شەش مانگی بەشێوەی نائامادەیی ،بۆیە دادگا بریاریدا بە درێژکردنەوەی
ماوەی ڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو لە زیندان تاوەکو 24 ی ئەم مانگە دواترناوبراو
ڕۆژی 21ی مانگە دادگایی بکرێت
هەر لەوبارەیەوە، سەڵاح حەسەن جێگری سەرۆکی
دادگای سلێمانی رایگەیاند، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید تەواو یاساییە وبە
کەفالەت ئازاد ناکرێت دەشڵیت ، هەمو رێککارەکان بەپێی یاسا گیراونەتەبەر
هاوکات ، پۆلیسی سلێمانی
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردوە، بە پێی بڕیاری دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی
بۆ دەرکراوە ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر جێبەجێ کرا .
78 جار خوێندراوەتەوە