دەوڵەتی یاسا هۆشداری لەبەشداریكردنی ڕەغدی كچی سەددام حسێن لەهەڵبژاردنەكان دەدات

KNN : Kurdish News Network
03:29 - 13/08/2025
کوردستان
+
-

حسێن مالكی سەركردە لەهاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالكی هۆشداریدا لەهەڵوەشانەوەی دەستەی لێپرسینەوەو دادوەری و رایگەیاند؛ بەنەمانی ئەو دەستەیە زەمینە دەسازێن بۆ گەڕانەوەی ڕەغدی كچە گەورەی سەددام حسێن بۆ عێراق و بەشداریكردنی لەهەڵبژاردەكان.

 

 

بەوتەی حسێن مالكی؛  دەستەی ناوبراو تەنیا لە 30%ی ئەركە دەستورییەكانی جێبەجێكردوە و ئەو داواكاریانەش كە لەئارادان بۆ لەبەریەكهەڵوەشانەوەی دەستەی لێپرسینەوەودادوەری ڕەنگدانەوەی بۆشایی فیكری و بێئاگابوونە لەدەستور.

 

 

جەختیشیكردەوە  كە هێشتا زیاتر لە 25 هەزار پلەی بەعسێتی لەعیراقدا هەن و بەشداری پێكردنیشیان لەپرۆسەی سیاسیدا پرۆسەكە بەرەو ئاراستەیەكی خوێناوی دەگۆڕن.

 

 

دەستەی لێپرسینەوەودادوەری لەلیژنەی ڕیشەكێشكردنی بەعسەوە سەرچاوەی گرتوە كە ساڵی 2003 لەلایەن پۆل بریمەر حاكمی مەدەنی ئەمریكا لەعیراق دامەزرێنرا.

1393 جار خوێندراوەتەوە