بەغدا و کوردستان ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت

KNN : Kurdish News Network
03:03 - 13/08/2025
کوردستان
+
-

بەغدا و کوردستان ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە میکانیزمێکی تایبەت

هەواڵ؛ KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێم لەژێر میکانیزمێکی تایبەتدا.

میدیا عێراقیەکان زانیاریان لەسەر رێکەوتنەکە بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەیان بەوەکردوە، لە ڕێککەوتنەکەدا   هەناردەکردنی نەوتی هەرێم  لەسەر بنەمای بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەکان ئەنجام دەدرێت و 50 هەزار بەرمیل بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێم تەرخانکراوە،  ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە دەگەیەنرێتە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق"سۆمۆ"  


هەر بەپێی  زانیاریەکانی میدیا عێراقیەکان، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پێویستی بە دانوستان هەیە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی تورکیا پێش ئەوەی پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.

1618 جار خوێندراوەتەوە