مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی
رۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا کار لەسەر ئەوە دەکات کە ئیخوان موسلیمین وەک ڕێکخراوێکی
تیرۆریستی دەستنیشان بکات.
هەواڵ: KNNC
ڕوبیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی دەستنیشانکردنی
ئیخوان موسلیمین "درێژ و ئاڵۆزە، بەڵام کارەکان لە ئارادایە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئیخوان موسلیمین بە ڕوونی
لقی جیاوازی هەن، بۆیە هەر لقێک پێویستی بە دەستنیشانکردن هەیە".
ڕوونیشی کردەوە، "ئێمە بەردەوام پێداچوونەوە بە
گروپەکاندا دەکەین بۆ ئەوەی دەستنیشانیان بکەین بەو جۆرەی کە هەن: لایەنگرانی تیرۆریستان، یاخود ڕەنگە لقێکیان خۆیان تیرۆریستبن ، بۆیە زۆر
شتمان هەیە بۆ ئەوەی بیکەین".
بەپێی وتەی ڕوبیۆ، پرۆسەکە "پێداچوونەوەیەکی وردی هەر
لقێکی گروپەکە بە تاک لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەڵگەنامەکردنی بەڵگەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی
بڕیارەکە بەرگەی تەحەددای یاسایی دەگرێت".
مانگی ڕابردوو، تێد کروز، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا،
پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە کۆنگرێس کرد بۆ ئەوەی ئیخوان موسلیمین وەک گرووپێکی تیرۆریستی
دەستنیشان بکات.
کروز ئیخوان موسلیمینی بە "رێکخراوی تیرۆریستی"
زانی کە "پشتیوانی لە لایەنە تیرۆریستییەکان دەکات".
127 جار خوێندراوەتەوە