نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 100منداڵی فەڵەستینی لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 12/08/2025
جیهان
+
-

 بەرپرسانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاند: لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکتۆبەری 2023 زیاتر لە 100 منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هەواڵ: KNNC 

 

 بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) و هاوبەشە هاوکارییەکانی لە غەززە، ژمارەی گیان لەدەستدراوانی  منداڵانی غەززە گەیشتوەتە 100 منداڵ بە پشت بەستن بە داتاکانی تەندروستی فەڵەستین ئەوەشیان بە " وێرانکەر وەسف کردووە کە جیهان شەرمەزار دەکات ".

 

هەروەها بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاندوە: کە زیاتر لە 300 هەزار منداڵ لە مەترسییەکی گەورەدا ماونەتەوە، هەروەها زیاتر لە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی غەززە ڕایانگەیاندووە کە بە چيند رۆژێک جارێک نان دەخۆن.

 

ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی یارمەتی خۆراک لە غەززە پێویستی بە زیاتر لە 62هەزار تۆن هەیە لە مانگێکدا، بەڵام تا ئێستا ڕێگە بە بڕی پێویست نەدراوە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی نزیکەی دوو ملیۆن کەس.

 


ئۆچا ئاماژەی بەوەشکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی توانیان ڕۆژی یەکشەممە بڕێک خۆراک و سووتەمەنی و پێداویستییەکانی تر لە دەروازەی کەرەم شاڵۆم کۆبکەنەوە، بەڵام پێش ئەوەی بارهەڵگرەکان بگەنە شوێنی مەبەست، بارەکان دابەزێنراون.

 

 نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سووتەمەنی لە هەمان دەروازەوە هاتۆتە ژوورەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگە بە تێکڕای نزیکەی ١٥٠ هەزار لیتر دەدەن لە ڕۆژێکدا، کە ئەمەش زۆر لە خوار کەمترین ئاستی پێویست بۆ بەردەوامبوونی ئامبوڵاسەکان بۆ فریا گوزاری سەرەتایی و ڕزگارکردنی ژیانی فەڵەستینیەکان.


89 جار خوێندراوەتەوە