نەتانیاهۆ: ئامانجی ئێمە داگیرکردنی غەززە نییە، بەڵکو ڕزگارکردنی غەززەیە

KNN : Kurdish News Network
04:54 - 10/08/2025
جیهان
+
-


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس هەزاران چەکداری لە غەززە هەیە و بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل، دەشڵێت؛ ئەگەر حەماس چەکەکانی دابنێت، ئەگەری هەیە سبەی شەڕ کۆتایی پێبێت.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوان نایانەوێت غەززە داگیر بکەن، بەڵکو دەیانەوێت ڕزگاری بکەن لە حەماس.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا حەماس هەزاران چەکداری هەیە لە غەززەدا و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل، ئەوان ڕەتیان کردەوە چەک دابنێن، و ئامانجی ئێمەش چەکدانانی حەماس  و پاکردنەوەی غەززەیە لە بزوتنەوەکە.

جەختیشیکردەوە ئەگەر حەماس ئەمڕۆ چەک دابنێت، سبەینێ شەڕ کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەوان ئەوکارەناکەن و ئێمەش هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان لەبەردەستا نییە جگە لە تەواوکردنی ئەرکەکەمان کە کۆتایی هێنانە بە حەماس.

دەشڵێت؛ ئەوان لە شەڕدا ڕێگری دەکەن لە دروستبونی قەیرانی مرۆیی، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن هاوکاریان ڕەروانەی غەززە کردوە.



115 جار خوێندراوەتەوە