جێگیری وەزیری دەرەوەی ئێران
رایگەیاند، ئێران ئامادەیە بەرنامە ئەتۆمیەکەی سنوردار بکات بە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆکانیان
هەواڵ؛ KNNC
مەجید تەخت ڕەوانچی، سەرۆکی دانوستانکاری ئەتۆمی وجێگیری
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاندوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ
سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئەگەر ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراوە بە تەواوی
لاببرێن
سەبارەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی ئاماژەی
بەوەکردوە، هەر لێکتێگەیشتنێک هەبێت پێویستی بە پابەندبونی یەکتر هەیە وئێران لە
ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی فسارە ئابورییەکان ئیمتیازاتی تاکلایەنە ناکات .
جەختی لەوەشکردۆتەوە، بۆ
درێژەدان بە دانوستانەکان، پێویستە واشنتۆن دڵنیا بێت کە هیج هێرشێکی نوێ دژی
ئێران ئەنجام نادرێت و ڕێوشوێنی پیتاندن وبەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پەیوەستە بە
هەنگاوی کۆنکرێتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆکۆتاییهێنان بە سزاکان و دابینکردنی
سوودی ئابووری بە تاران.
30 جار خوێندراوەتەوە