وەزارەتی کارەبای
عێراق ڕێسا نوێیەکانی بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ کۆمەلێگەکانی نیشتەجێبون و وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی
لۆد لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بڵاوکردەوە، ئاماژەیان بەوەداوە ئیتر پڕۆژەکانی
نیشتەجێبون پێوستە عەزلی گەرمی و وزەی خۆر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی نەبنە هۆی دروستبونی لۆد لەسەر کارەبای نیشتیمانی.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، وتەبێژی
وەزارەتی کارەبای عێراق ئەحمەد موسا، ڕایگەیاند؛ وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی دەکات لە چالاکی
بیناسازی و بازرگانییەکان، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی کە
ئێستا لە عێراق بەدی دەکرێت و لە هەمان کاتدا کاردەکات بۆ ڕێکخستنی پێدانی کارەبا
بە گوێرەی ڕێسا و یاساکان بۆ ئەوەی باری زیادە لەسەر تۆڕی نیشتمانی دروست نەبێت.
ناوبراو ئەوەشی خستوتەڕو
کە ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بە سەرۆکایەتی
سەرۆکی حکومەت و بە وەزارەتی کارەباشەوە، ڕەزامەندی لەسەر ڕێکخستنی پێدانی کارەبا
بۆ کۆمڵگەکەکانی یشتەجێبون و پێویستی بە بەکارهێنانی
عەزلی گەرمی و بەکارهێنانی وزەی خۆر و جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک لە کۆمەڵگەکەندا
پەسەند کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
"بڕیارەکانی حکومەت بەڕونی دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی کارەبا هات سەبارەت
بە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان و هەلی وەبەرهێنان لە کۆمەڵگە پیشەسازی و بازرگانییەکان.
سەبارەت بە هەماهەنگی
لەگەڵ شارەوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی دەستدرێژییەکان بۆسەر کارەبای نیشتیمانی، وتەبێژی
کارەبا وتویەتی؛ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان
و فەرمانگەکانی پارێزگاکان و پۆلیسی بەردەوام لە پەیوندیدان بۆ ڕێکخستنی هەڵمەتەکان
و لابردنی دەستدرێژی و سزادانی ئەوانەی ئەو کارەدەکەن.
77 جار خوێندراوەتەوە