تەندروستی فەڵەستین: 217 کەس بە هۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 10/08/2025
جیهان
+
-

ئەمرؤ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماری قوربانیەکانی بەدخۆراکی و برسێتی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: بەهۆی برسێتیەوە 217 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 100 کەسیان منداڵن.

هەواڵ: KNNC 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماری قوربانیەکانی بە هۆی برسێتیەوە بڵاو کردوەوەو رایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردو لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە پێنج کەسی دی بەهۆی بەد خۆراکی و برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوەو کە دوانیان منداڵ بون.

 

تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکردوە بە پێی داتا تۆمارکراوەکانیان   کۆی گشتی قوربانیانی برسێتی و بەدخۆراکی گەیشتوەتە  217 کەس کە 100 کەسیان  منداڵن.

106 جار خوێندراوەتەوە