میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندوە، پلانی داگیرکردنی
غەززە زیاتر لە شەش مانگی پێویستە، قۆناغی یەکەمیش بە گواستنەوەی زۆرەملێی
فەڵەستینیەکان دەست پێدەکات.
هەواڵ؛ KNNC
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردۆتەوە، داگیرکردنی غەززە
لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە زیاتر لە شەش مانگ دەخایەنێت وقۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنە
سەربازییەکانی ئیسرائیلیش بە گواستنەوەی زۆرەملێی 800 هەزار فەڵەستینی دەست
پێدەکات کە ئەمەش نزیکەی 45 ڕۆژ دەخایەنێت
ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەگەر هیچ بەرەو پێشچونێک لە
دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان ودیلەکان نەیەتە پێشەوە بۆ ماوەی شەس مانگ
بەردەوام دەبێت.
هاوکات، ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بە تەواوی
وەزیرەکانی دەیانەوێت بڕیارێک دەربکەن بۆ ناونوس کردنی دەیان هەزار گەنج لەڕیزی
سوپای ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی داگیرکردنی غەززە بکەن
48 جار خوێندراوەتەوە