وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی وەڵامی وتەکانی باڵیۆزی
بەریتانیای دایەوە و بە دەستوەردان لە
کاروباری ناوخۆ و پێشێلکردنی پرنسیپەکانی دیپلۆماسی ناویبرد
هەواڵ: KNNC
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی وەڵامی وتەکانی باڵیۆزی بەریتانیای دایەوە لەسەر بابەتی یاسای "حەشد" و بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ ناویبرد و رایگەیاند: "لەسەر پرسی
یاسای " حەشد" دەستوەردان قبوڵناکەین"
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی
ئەو لێدوانانەی عیرفان صدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد رەتکردەوە کە ناوبراو
لەسەر پرسی یاسیا حەشد رایگەیاندبو: هاوتەریب لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکا دژی پەسەندکردنی
ئەو یاسایەن.
لەسەر ئەو وتانەی باڵێۆزی بەریتانیا وەزارەتی دەرەوەی
عێراق دەلێت "ئەو هەڵسوکەوتانە پێچەوانەی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ڤیەننایە بۆ
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، کە نوێنەرانی دیپلۆماسی پابەند دەکات بە ڕێزگرتن لە یاسا
و ڕێساکانی دەوڵەتی میواندار و دوورکەوتنەوە لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، "حکومەتی
عێراق داوای لە باڵیۆزەکە کردووە خۆی لە هەر لێدوانێک یان چالاکیەکی دیکەی لەم جۆرە
بەدوور بگرێت و بە شێوەیەک مامەڵە بکات کە پاڵپشتی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو
وڵات بکات".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی دەرەوە جەختی لە
"پێویستی پابەندبوون بە پەیوەندییە دیپلۆماسییە بنیاتنەرەکان و پابەندبوون بە
پرەنسیپەکانی ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتان"
کردووەتەوە.
پێشتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقیەی عێراقی،
عیرفان صدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوبەشی نیگەرانییەکانی
واشنتۆنە سەبارەت بە یاسای حەشد، وە باڵێۆزی بەریتانیا ئاماژه ی به وەشکردبو که ئه
و هێزە پابه ند نین به بڕیاری حکومه تی عێراق وه ک له کاره کانیاندا ده ڕده که وێت، ڕوونیشی
کردەوە کە بەریتانیا ئەمە بە کێشە و هەڕەشە بۆ سەر دەوڵەت دەزانێت.
باڵیۆزی بەریتانیا بە قبوڵنەکراوی زانی کە هێزەکانی کە
هێزگەلێک هەبن بەدەر لە سوپای وڵات و ، ئاماژەی بەوەکرد وەکە گروپگەلێل لەنێو هێزی
حەشدا هەن کە پابەندی
فەرمانەکانی حکومەت نین و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە کاریگەری
نەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە هەیە.
68 جار خوێندراوەتەوە