وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ هەرێم ڕێکەوتوین بۆ هەناردەکردنی نەوت

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 06/08/2025
عێراق
+
-

 

حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکەوتوین رۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بکات،  وتیشی لە ئێستادا  ڕۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمى کوردستان بەرهەمدەهێنرێت.


 ئەمڕۆ چوارشەممە  لە میانەی سەردانێکیدا  بۆ شاری کەرکوک حەیان عەبدولغەنى   بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند:  "کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامن لە کارکردن لەهەرێمى کوردستان و لە ئێستادا رۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن، کە 50 هەزار بەرمیلى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆیی دەبێت"

 

وتیشی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتوین رۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بکەن، بەمەبەستى هەناردەکردنى لەرێگەى سۆمۆوە، بۆ ئەو مەبەستەش دانوستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بەردەوامە

 

 ئەم وتانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکادیە، بە پێی كۆتا ڕێككەوتنی نێوان هەردو حکومەتی هەرێم و ناوەند پێویستە ڕۆژانە حكومەتی هەرێم 230  هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردە بکات، بەڵام بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان، هەرێم ڕایگەیاندوە كە ناتوانێت ئەو بڕە رادەست بکات

64 جار خوێندراوەتەوە