سەرکردەیەکی حەماس: نامانەوێت حوکمڕانی غەززە بکەین

KNN : Kurdish News Network
04:50 - 05/08/2025
عێراق
+
-

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، هەوڵی حوکمڕانی یان کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی غەززە نادەن و بەشێک نین لە هیچ رێکخستنێکی ئیدارەی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە و بەشداری لە حکومەتدا ناکەن

 

هەواڵ؛ KNNC

 

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس داوای کرد ناوی نەهێنرێت، بە کەناڵی العربیە نێت راگەیاند، حەماس بەشێک نییە لە هیچ ڕێکخستنێکی پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی دەروازەکان یان سەرپەرشتیکردنی هاتنە ژورەوەی یارمەتییەکان، وهەوڵی کۆنترۆڵکردنی کەرتی غەززە نادەن .

 

هاوکات داوای کرد کە ئەو دەروازە بە هاوبەشی لە لایەن فەڵەستینی ومیسریەکانەوە بەڕێوەببرێت، هەروەک چۆن پێش جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بو

 

لە هەمان کاتدا پێشوازی لە هەر هەوڵێکی عەرەبی کرد، بە تایبەتی لە لایەن سعودیەوە بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین لە غەززە و ڕێگریکردن لە پلانەکانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ.

582 جار خوێندراوەتەوە