وەزارەتی تەندروستی کەرتی
غەززە رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتیەوە بۆ 193 فەڵەستینی بەرزبۆتەوە
کە 96 یان منداڵن.
هەواڵ؛ KNNC
رۆژی چوارشەممە، وەزارەتی
تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدانی سیاسەتی برسێتی
ئیسرئیل لەسەرەتای شەڕەوە بۆ 193 فەڵەستینی بەرزبۆتەوە کە 96 یان منداڵن، کە تەنها
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا پێنج حاڵەتی دیکە تۆمارکران.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە دەڵێت، ڕۆژی سێشەممە تەنها 84
بارهەڵگری هاوکاری چونەتە ناو کەرتی غەززە، کە زۆربەیان تاڵانکراون بەهۆی پشێویی
ئەمنی ئیسرائیلەوە
ئاماژەیان بەوەشکردوە، غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگر هەیە
داواکاریشن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی ڕێوشوێنی کاریگەر بگرنەبەر
بۆ کردنەوەیب دەروازەکان بەشیوەیەکی هەمیشەیی و دڵنیابون لەسەلامەتو گونجاوی خۆراک
ویارمەتییە پزیشکییەکان و شیری منداڵان ولێپرسینەوە لە تاوانەکانی بەرامبەر
هاوڵاتیانی مەدەنی بکرێت .
64 جار خوێندراوەتەوە