حکومەتی غانا رایگەیاند بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە ناوچەی
ئەشانتی باشوری وڵاتەکە، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا، کە لە نێویاندا، وەزیری
بەرگری و ژینگەی تێدایە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی غانا، گیان
لەدەستدانی هەردو وەزیری بەرگری و ژینگەی وڵاتەکەی ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە
ڕاگەیاند.
پێش بڵاوبونەوەی گیان لەدەستدانی هەردو
وەزیرەکە، سوپای غانا رایگەیاندبو، پەیوەندی لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی Z9 پچڕاوە، کە هەردو وەزیرەکەی تێدابون.
بەگوێرەی زانیاریەکان، هەشت کەس لەناو فڕۆکەکەدابون، جگە لە گیان
لەدەستدانی وەزیری بەرگری و وەزیری ژینەگە، سێ کەسی دیکە کە هاوەڵی وەزیرەکان بون لەگەڵ سێ کارمەندی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا حکومەتی غانا، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی
فرۆکەکەی ئاشکرا نەکردوە.
106 جار خوێندراوەتەوە