یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، شوێنی کۆبونەوەی
سەرۆکی روسیا وسەرۆکی ئەمریکا ڕێکەوتنی لەسەر کراوە ودواتر ڕادەگەیەنرێت
هەواڵ؛ KNNC
یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، شوێنی کۆبونەوەکەی
نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی لەسەر
کراوە و دواتر ڕادەگەیەنرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەفتەی داهاتو وادەی کۆبونەوەی
پوتین وترەمپ دیاری کراوە، بەڵام ئەستەمە دیاری بکرێت کە چەند ڕۆژی دەوێت بۆ
ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەکە
جەختی لەوەشکردۆتەوە، نوێنەری سەرۆکایەتی ئەمریکا ویتکۆڤ باسی لە کۆبونەوەی
سێ قۆڵی نێوان پوتین وترەمپ وزێلینسکی کرد ،دواتر ڕوسیا دۆستان وهاوبەشەکانی لە
ئەنجامی کۆبونەوەی پوتین وویتکۆڤ ئاگادار دەکاتەوە
55 جار خوێندراوەتەوە